Accessibility links

تورکیا دەڵێت لێدوانەکانی پیڵۆسی هەوڵە دیپلۆماتییەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا تێک دەدات


جێگری سەرۆکی تورکیا فوات ئۆتکای دەڵێت لێدوانە " لایەنگرییەکەی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەبارەت بە پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان " هەوڵە دیپلۆماتییەکان تێک دەدات " و جێی قبوڵکردن نین.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەردانی ئەرمینیای کرد، ئەوەش لە دەرخستی پشتیوانییەکی بێپێشینەی ئەمەریکادا بۆ ئەو وڵاتە، کە ماوەی سێ دەیەیە لە ململانێدایە لەگەڵ ئازەربایجاندا سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ.

ئۆتکای داواشی لە ئەمەریکا کرد ڕوون کردنەوە بدات لەسەر ئەوەی ئایا لێدوانەکانی پیڵۆسی ڕەنگدانەوەی سیاسەتی فەڕمی ئەمەریکایە یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG