Accessibility links

تورکیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و داوا دەکات دووربکەونەوە لە توندوتیژی


تورکیا وتی نیگەرانە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و هەواڵی کوژرانی هاوڵاتیان و زیان گەیاندن بە بینا گشتیەکان لە میانەی ئەرکەکانی پۆلیسدا دژی خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە هەفتەی پێشووەوە دەستی پێکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " پێمان وایە دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی زۆر گرنگە."

هەروەها هیواشی خواست کە وڵاتانی دەرەوە دەست وەرنەدەنە خۆپیشاندانەکانەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ بەرپرسێکی ئێرانی وتی پۆلیسی ئێرانی دەستی گرتووە بەسەر سەد خۆپیشاندەردا لە تارانی پایتەختی ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە پۆلیس ئەرکەکانیان چڕ کردۆتەوە لەدژی خۆپیشاندەران.

دەزگای کرێکارانی ئێران لە زاری علی ئەسغەر ناسری جێگری فەرمانڕەوای تارانەوە بڵاویکردەوە " ڕۆژی شەممە 200 کەس دەستگیر کراون و ڕۆژی یەکشەممە 150 کەس و دووشەممەش 100 کەس دەستگیرکراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG