سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەو وڵاتانەی تۆمەتبار کرد کە چەکی ناوەکییان هەیە و وتی هەڕەشە لە جیهان دەکەن و ڕەخنەی لە کشانەوەی ئەمەریکا کرد لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران.
ئەردۆگان وتی " ئەو وڵاتانەی کە زیاتر لە 15 هەزار کڵاوەی جەنگی ناوەکییان هەیە ئێستا هەڕەشە لە جیهان دەکەن." وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆی گشتی ئەو کڵاوە ناوەکییانەی کە لە جیهاندا هەن و ئەمەریکا و ڕوسیا خاوەنی زۆرینەی ئەو کڵاوە ناوەکییانەن.
وەکو ئاماژەیە بۆ وڵاتێکی وەکو ئێرانیش وتی " بۆچی ئەو وڵاتانەی کە چەکی ناوەکییان هەیە هەڕەشەن بۆ سەر ئەوان؟"
وتیشی " ئەگەر بمانەوێت دادپەروەر بین دەبێت هەڵوێستێکی دادپەروەرانەمان هەبێت چونکە ئەو وڵاتانەی کە چەکی ناوەکیان هەیە، کە دەزگاکانی وزەی ئەتۆمی بە هەڕەشە دەیبینن، هیچ شەرعیەتێکیان نیە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا."
ئەردۆگان وتیشی دەبێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ناوەکی پاک بکرێتەوە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئیسڕائیل کە باوەڕ وایە تەنها وڵات بێت لە ناوچەکەدا چەکی ناوەکیی هەبێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز