Accessibility links

کوژرانی 13 سەربازی تورکی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکدا


سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند 13 سەربازی تورکی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیدا گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی فڕۆکەکە خۆی کێشاوە بە وایەری کارەبادا لەناوچەی سلۆپی هەرێمی شەرنەخ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

سوپا لە بەیاننامەکەدا وتی فڕۆکەکە بەماوەیەکی کەم دوای ئەوەی هەستاوە بەتەواوەتی تێکشکاوە و وتیشی تیمەکانی فریاکەوتن نێردراون بۆ ناوچەکە و لە شوێنی ڕووداوەکەدا هەڵسانگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەن.

کەناڵی سی ئێن ئێن ی تورکیا ڕایگەیاند وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئیشیق گەشت دەکات بۆ شەرناق لەکاتێکدا چەند سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی وتیان لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیدا هەواڵەکەیان بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتووە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG