Accessibility links

هێزەکانی تورکیا لە قەتەڕ مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن


FILE - Turkish soldiers take part in the annual military parade in the Turkish-controlled northern part of Nicosia in this ethnically divided island of Cyprus, July 20, 2016.
FILE - Turkish soldiers take part in the annual military parade in the Turkish-controlled northern part of Nicosia in this ethnically divided island of Cyprus, July 20, 2016.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی قەتەڕی ڕایانگەیاند قەتەڕ مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیادا ئەنجامداوەبۆ دەرخستنی هاوپەیمانێتیە ستراتیژییەکەیان دوای دوو مانگ لە بڕانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتە عەرەبیەکان و قەتەڕ.

ڕۆژنامەی شەرقی قەتەڕی بڵاویکردەوە ئامانجی مانۆڕە سەربازییەکان ئامادەکردنی هێزەکانی قەتەڕییە بۆ بەرگریکردن لە دارایی و ستراتیژیی و ژێرخانی ئابووری قەتەڕ.

پەرلەمانی تورکیا بەپەلە ڕەزامەندی دەربڕی بۆ بڵاوکردنەوەی سەدان سەربازی تورکی لە بنکە سەربازییەکەی لە قەتەڕ کە لە ساڵی 2014 دا بەپێی ڕێکەوتنێک بنکە سەربازییەکە لە قەتەڕ کرایەوە.

ئەنقەرە ڕایگەیاند 3000 سەربازیی هێزی وشکانی وڵاتەکەی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگایەک بۆ مەشقە هاوبەشەکان و یارمەتیدانی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

کاتێک سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ قەتەڕ نیشاندا.

هەروەها ئەو چوار وڵاتە عەرەبییە داوایان لە قەتەڕ کرد ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا لە قەتەڕ دابخەن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا کەم بکەنەوە و هەروەها کەناڵی ئەل جەزیرەش دابخەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG