Accessibility links

تورکیا: ئەرکە سەربازییەکە لە عەفرین خێرا دەبێت


ئەمڕۆ تورکیا بۆمبارانی باکووری سوریای کرد و وتی ئەرکە سەربازییەکەی کە سێ ڕۆژە دەستی پێکردووە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە ناوچەی عەفرین خێرا دەبێت و بەمزووانە تەواو دەبێت.

سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی شەممە دەستیان کرد بە ئەرکێکی سەربازیی دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا و ئەوەش بووە هۆی کردنەوەی بەشێکی نوێی جەنگ لە جەنگی ناوخۆی سوریادا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد دان بەخۆیدا بگرێت.

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد بروسک حەسەکە وتی پێکدادانەکانی نێوان کوردەکان و ئەو هێزانەی کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت بۆ ڕۆژی سێیەم بەردەوام بوو. وتیشی بۆمبارانکردنەکەی تورکیا ئەو ناوچانەشی گرتۆتەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی تێدا دەژی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە ئەمەریکا کە پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد دەکات لە شەڕیاندا دژی داعش لە سوریا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕەوشەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG