Accessibility links

سەرچاوەکان: تورکیا تاوتوێی ڕەوانەکردنی چەکدارە سورییەکان دەکات بۆ لیبیا


چوار سەرچاوەی تورکی ئاماژەیان بەوەدا تورکیا تاوتوێی ڕەوانەکردنی ئەو چەکدارە سورییانە دەکات بۆ لیبیا کە لە سوریا پشتیوانیان لێدەکات، ئەمەش لەچوارچێوەی پلانی تورکیادا بۆ بەرگریکردنی سەربازی لە حکومەتەکەی تەڕابلس. سەرچاوەکەیەک وتی ئەنقەرە ئەو بیرۆکەیەی لا پەسەندە.

سەرچاوەکان کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزیان وت ئەنقەرە هێشتا چەکدارە سورییەکانی ڕەوانەی لیبیا نەکردووە.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی حکومەتی تورکیا لەسەر داوای حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەڕاج هێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات. حکومەتی لیبیا ڕووبەڕووی هێرشی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ( سوپای نیشتیمانی لیبیا ) بۆتەوە کە خەلیفە حەفتەر سەرکردایەتی دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG