ئه‌مرۆ نوسینگه‌ی فه‌رمانداری ئیسته‌نبول ڕایگه‌یاند له‌به‌ر هۆکاری سه‌لامه‌تی به‌شداربوان و گه‌شتیاران ڕێپێوانی هاوڕه‌گه‌زبازان قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت.
چالاکوانانی هاوڕه‌گه‌زبازان له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاویانکرده‌وه ئه‌وان ڕێپێوانێک ڕێکده‌خه‌ن و له گۆڕه‌پانی ته‌قسیمه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
نوسینگه‌ی فه‌رماندار ڕایگه‌یاند ئه‌و جێگایه ده‌ستنیشان نه‌کراوه بۆ خۆپیشاندان و داوای له‌وجۆره‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. لایه‌ن و گرووپی جیاواز دژ به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانه‌که کاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداریان هه‌بوه.
له‌ساڵی 2014دا به‌شداربوانی ڕێپێوانی هاوشێوه له ئیسته‌نبول گه‌یشته 100 هه‌زار که‌س، ئه‌مه‌ش به‌یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانی هاوڕه‌گه‌زبازان داده‌نرێت که له‌وڵاتێکی ئیسلامی‌دا داوی مافی خۆیان ده‌که‌ن.
له‌وساڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتی تورکیا ڕێگری له‌و جۆره ڕێپێوانه ده‌کات.