Accessibility links

شەڕ و پێکدادانی نێوان تورکیا و پ ک ک


سێ سەربازی تورکیا و ١٣ گریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژی دوشەمەدا کوژران.

بە گویرەی ئاژانسی پەیامنیری ڕۆیتێرز، سەرچاوەکانی ئاسایشی حکومت گوتیان ئەو شەرە لە ناوچەکانی بە زۆرینە کوردنشین ڕوویان دا.

سەربازان لە ناوچەی داغلیجە لە هەریمی هەکاری، هاوسنووری عیراق، لە کاتی کردارێک دا بوون کە شەڕەکە دەستی پێکرد. بە گوێرەی سەرچاوەکان، لە ماوەی ئەو شەڕەدا سێ سەربازی تورکیا و چوار کەس لە گریلاکانی پ ک ک کوژران و سەربازێکی تورکیش بریندار بوو.

لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی ئاسایش گوتیان ٩ گریلای دیکەی پ ک ک لە کردارێکی ناوچەیەکی دیکە لە هەریمی هەکاری دا کوژران و چواریان برینداربوون.

لەشکری تورکیا پێشتر لە ئەم مانگە دا ڕایگەیاندبوو کە سەرجەم لە کردارەکانی لەشکری لە هەریمی هەکاری دا سەرجەم ٤٦٣ گریلای کوشتووە.

سەرچاوەکانی ئاسایشی تورکیا گوتوویانە بۆ ڕیشەکێش کردنی ئەو گریلایانە، کردار لە ناوچە و بە پشتیوانی ژاندارمری و هیزی هەوایی لە ئارادایە.

جولای ڕابردوو ئاگر بەستی نیوان تورکیا و پ ک ک تێک چوو و لە ئەو کاتەوە شەر لە ئەو وڵاتەدا هەروا بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG