Accessibility links

بینالی یڵدرم: وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورد له‌ دراوسێتی دا په‌سند ناکات


لێدوانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بینالی یڵدرم بۆ میدیا، ئانکارا، تورکیا، 22ی سێپتامبری 2017ی زاینی

به‌رپرسانی تورکیا بۆ ڕاگرتنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی داهاتوو گوشار بۆ ڕابه‌رانی کوردی عێراق دێنن, له‌کاتێکدا پارله‌مانی تورکیا کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ڕێگه‌پێدان به‌هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی له‌ عێراق و سوریا.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تو‌رکیا بینالی یه‌ڵدرم ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ گوتی ڕیفراندۆمی ڕۆژی 2 شه‌ممه‌ بۆ دامه‌رزراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ عێراقی دراوسێدا " هه‌ڵه‌یه‌و سه‌رکێشیه‌".

یه‌ڵدرم گوتیشی "په‌ پێی پێشهاته‌کان تورکیا ڕێوشوێنی دیپڵۆماتی ، سیاسی و ئابووری ده‌گرێته‌به‌ر"، سه‌رباری ئه‌مه‌ش گوتی " ئۆپه‌راسێۆنی سه‌ربازی و سنوور به‌زاندن بژاره‌یه‌".

هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیران گوتی "ده‌نگدانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌په‌رله‌مان ڕێگا ده‌دات هێزی سه‌ربازی له‌هه‌موو پێشهاته‌کان که‌ مه‌ترسیه‌ بۆ ئاسایشی تورکیا به‌شداربێت ".

له‌ لایه‌کی‌دیکه‌وه‌ هێزی سه‌ربازی تورکیا ڕایگه‌یاند یه‌که‌ی‌ سه‌ربازی دیکه‌‌ له‌ نزیک سنووری عێراق به‌شداری مه‌شق بوه‌ له‌و سه‌روه‌خته‌ی سه‌رۆکی ئه‌رکان له‌ تورکیا پێشوازی له‌ هاوتای عێڕاقی کرد.

XS
SM
MD
LG