Accessibility links

فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا بۆردومانی بەنزیخانەیەک لە ئامێدی دەکەن


فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەوروبەری کاتژمێر 5 ی ئێوارە چەندین گوند و شوێنی دەڤەری ئامێدیان بۆردومانکرد.

لە گوندی سەرگەرێ 2 ئۆتۆمبیلیان کردووەتە ئامانج. بەپـێی لێدوانی خەڵکی ناوچەکە یەک لە ئۆتۆمبیلەکان هی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و ئەوی دیکەیان هی کەسێکی سیڤیل بە ناوی جەمال ئەحمەد. زیان بەر هەردوو ئۆتۆمبیلەکە کەوتووە و کەسە سیڤیلەکە برینداربووە.

پاشان هەردوو گوندی گۆهەرزێ و دێرێ بۆردومانکراون لەگەڵ بەنزیخانەیەک لە ئامێدی کە چەند مەترێک لە لقی 18 ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دورە و لەسەر جادەی سەرەکی ئامێدیـیە.

ئەم بۆردومانانە بوونەتە جێی مەترسی خەڵکی بەو پـێـیەی زیاتر لە گوند و شوێنی دانیشتوان نزیکبوونەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:23 0:00

XS
SM
MD
LG