Accessibility links

سوپای تورکیا دەست دەکات بە مەشقە سەربازییەکانی لەسەر سنووری عێراق


سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە مانۆڕە سەربازییەکانیان لەسەر سنووری عێراق پێش هەفتەیەک لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.

سەرۆک وەزیری تورکیا بن عەلی یەڵدریم وتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە 25 ی ئەم مانگەدا بابەتێکی ئاسایشی نەتەوەییە و هۆشیاریشیدا لەوەی تورکیا هەرچی پێویست بکات دەیکات بەرامبەری.

تورکیا و ئەمەریکا و هێزەکانی ڕۆژئاوا داوایان لە هەرێمی کوردستان کرد ڕیفراندۆمەکە هەڵبوەشێننەوە و هۆشیاریاندا لەوەی کە ئەو ڕیفراندۆمە دەبێتە هۆزی زیادبوونی گرژییەکان .

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی لەم هەفتەیەدا چاوی بە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی دەکەوێت و باس لە ترسەکانیان دەکەن سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی کوردستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG