"په‌که‌که به هه‌مان ستراتیژی و عه‌قڵیه‌تی خه‌باتی شاخ له شار خه‌بات ده‌کات و بویه ده‌بێت به نسبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا له باکوری کوردستان روده‌دات به‌رپرسیار بێت."
"سیسته‌می سیاسی تورکیا له سه‌ر بنه‌مای نکۆڵی گه‌لی کورد دامه‌زراوه و ئالی ناسیونالیستی تورکیا ئێستاش هه‌مان بیرۆکه‌ی که‌مالیسم په‌یرو ده‌کات."
چوار ڕۆژ دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌مه له ئانکارا، گرووپێکی کورد ناسراو به "ته‌یره‌کانی ئازادی کوردستان" به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یان به ئه‌ستۆ گرت. تاک پێشتریش به‌پرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌که‌ی 17ی مانگی ڕابردووی ئانکارای وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو.
دوو ته‌قینه‌وه له ئانکارا له که‌متر له یه‌ک مانگدا له لایه‌ن هێزێکی کوردییه‌وه و له به‌رامبه‌ردا زیاتر له سێ مانگ درێژه‌کێشانی هێرشه‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر شاره کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته و کوژرانی 300 هاووڵاتی کورد چ مانایه‌کی هه‌یه؟
ئایا تورکیا خه‌ریکه به ته‌واوی ده‌چێته ئاقاری شه‌ڕێکی ناوخۆیی یه‌وه؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی تورکیا و به تایبه‌ت پارتی داد و گه‌شه‌پێدان چه‌ند ئاماده‌یه سیاسه‌ته‌کانی خۆی وا بگۆڕێت که مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوخۆیی که‌م بێته‌وه؟
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که جگه له ئه‌وه‌ی پێویسته به‌رپرسیاره‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای تورکیا بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له ئه‌م وڵاته، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویسته لایه‌نی کوردیش واتا په‌که‌که به نیسبه‌تی شێوه‌ی سیاسه‌تکردنی خۆیان له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسیاربن.
یه‌ک له ئه‌و پرسیارانه ئه‌وه‌یه که ئایا گوازتنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخ بۆ شار بێ گۆڕینی ستراتژی، نه‌بوه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌م ره‌وشه یان لانی که‌م کاریگه‌ری له سه‌ر خراپتر بوونی ڕه‌وشه‌که له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا نه‌بووه؟
له پرۆگرامی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌مڕۆ دا، له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور کرمانج گوندی، مامۆستای زانکۆی ولایه‌تی تێنێسی له ئه‌مه‌ریکا و کاکشار ئۆره‌مار، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له هه‌رێمی کوردستان پرسی ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوخۆیی له تورکیا و به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌یمان تاوتۆ کردوه.