مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تۆرکیا ده‌ڵێت دانۆڵد تڕا‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له وتووێژی ته‌لەیفوونی لە گەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌مه‌ریکا چیتر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل نادات.
لە بەرانبەردا، کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێک بۆ میدیاکان دەڵێت: «سەرۆک تڕا‌مپ هەروەها ئاگایی بە سەرۆک ئەردۆغان دا ئێستا کە شەڕی ڕەقە تەواو بووە و ئێمە بۆ چوونە نێو قۆناخێکی سەقامگیری پێشکەوتن وەدەست دێنن کە داعش ناتوانێت بگەڕێتەوە، هەر بە گوێرەی سیاسەتی پێشوومانو ئەو پشتیوانییە لە شکرییەی بۆ لایەنەکانی هاوبەشمان لە گۆڕەپانی شەڕ لە سوریادا دابینمان دەکرد وردە وردە ڕایدەگرین.»
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ناوه‌رۆکی وتووێژی دوو سه‌رۆکه‌که هه‌ر ئه‌وه بێت که چاوش ئۆغلوو ئاما‌ژه‌ی پێداوه؟ هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌مه ده‌توانێت به مانای ئه‌وه بێت که ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان عێراق له ڕۆژئاوا دووپات ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ریکا که کاری به کورد نه‌ما پشتی چوڵ ده‌کات. ئه‌م شۆپهاندنه چه‌ند درووسته و چه‌ند ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه؟
ئاماده بوونی ئه‌مه‌ریکا له سوریا و بوونی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له باکوری ئه‌و وڵاته و له ناوچانه‌ی هێزه‌کانی سوریای دیمۆکڕاتیک کۆنترۆڵی ده‌کات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا لانیکه‌م له مام ناوه‌ندا له سوریا بمێنێته‌وه ده‌توانێت ببێتە هۆی ئه‌وه که واقێعی ده‌سه‌ڵاتی دۆفاکتووی کورد له سوریا به فه‌رمی بناسرێت و جێگیر بێت؟
له وتووێژ له گەل بەڕێز عه‌مار گوڵی ئه‌م باسه‌مان تاوتۆ کردوه.