Accessibility links

پارتی دەم دەڵێت بەمزووانە ئۆجەلان ' داوایەکی مێژوویی ' دەکات


پارتی سیاسیی دەمی لایەنگری کورد لە تورکیا ڕۆژی سێشەممە وتی سەرکردەی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان بەمزووانە " داوایەکی مێژوویی " دەکات، ئەمەش لە نێوەندی هەوڵە سیاسییەکاندا بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ دەیان ساڵەکەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا.

هاوسەرۆکی پارتی دەم تونچەر بەکیرهان لە پەرلەمانی تورکیادا وتی " ئۆجەلان ئامادەکاری دەکات بۆ داوایەکی مێژوویی لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد."

وتی " ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی و ڕیشەیی. چاودێری گرنگیی ئەم داوایە دەکەین و پشتگیری دەکەین."

لە ساڵی 2015 دا گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا شکستییان هێنا، ئەوەش بووە هۆی دەستپێکردنەوەی ململانێکە کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 40,000 کەس.

ئۆجەلان لە 15 ی مانگی دووی ساڵی 1999 دا لە کینیا دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە دوورگەیەک لە تورکیا لە زینداندایە، میدیاکانی تورکیا باسییان لەوە کردووە کە لەوانەیە ئۆجەلان لە 15 ی دوودا و لە ساڵیادی دەستگیرکردنەکەیدا بەیاننامەکەی بڵاوبکاتەوە.

بەکیرهان ئاماژەی بەوە نەدا ئۆچەلان بە نیازە چی ڕابگەیەنێت. لێدوانەکانی پێشنیاری ئەوەیان کرد کە هەر داوایەک بۆ دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە پەیوەست دەبێت بەو هەنگاوانەوە کە تورکیا دەیانگرێتەبەر.

بەکیرهان وتی پارتی دەم کە سێیەم گەورەترین پارتی پەرلەمانە لە تورکیادا داوای لە حکومەت کردووە " ئەو زەمینەیە بەهێز بکات کە لەگەڵ ڕژدیی ئەم داوایەدا دەگونجێت و ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرێکی مێژوویدا بگێڕێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG