Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا: هیچ زانیارییەکمان دەربارەی دۆسییەی خاشقچی نەداوە بە هیچ وڵاتێک


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی وڵاتەکەی هیچ زانیارییەکی نەداوە بە هیچ وڵاتێک دەربارەی دۆسییەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

ئەمەش چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وردەکاری تایبەت سەبارەت بە دۆسییەکە ڕابگەیەنێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ، ئۆغلۆ وتی تورکیا ئامادەیە هاوکاری هەر لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بکات سەبارەت بە کوشتنی خاشقچی.

دوای دیارنەمانی خاشقچی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو بابەتە دەستی پێکرد، سعودیەش لەلای خۆیەوە چەند جارێک ڕەتی کردەوە خاشقچی لە کونسوڵخانەکەدا کوژرابێت. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وردەکاری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە خاشقچی لە وتارێکدا ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG