Accessibility links

خۆکوشتنی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان لە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیمارات


بەرپرسێکی وەزارەتی دادی تورکیا وتی یەکێک لەو دەستگیرکراوانەی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت سیخوڕی بۆ ئیمارات کردبێت لە تورکیا لە بەندینخانەدا خۆی کوشتووە.

بەرپرسە تورکیەکە لە کاتی دەستگیرکردنەکەیاندا وتی لە 19 ی مانگی چواردا دوو کەس دەستگیرکراون و دانیان ناوە بەوەدا کە سیخوڕیان بەسەر هاوڵاتیانی عەرەبیدا کردووە. تورکیا لێکۆڵینەوەی لەوە کرد کە ئاخۆ گەیشتنی یەکێکیان بۆ تورکیا پەیوەندیی هەبووە بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیەوە یاخود نا.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دادی تورکیا وتی گومانلێکراوەکە خۆی هەڵواسیوە و هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

بەرپرسێکی باڵای تورکی لە کاتی دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوەکەدا وتی یەکێکیان لە مانگی 10 ی ساڵی 2018 دا هاتووە بۆ تورکیا، چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، وتیشی ئەوەی دیکەیان بۆ ئاسانکردنی کارەکانی هاوڕێکەی هاتووە بۆ تورکیا.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی سیخوڕیکردنی نێودەوڵەتی و سیاسیی و سەربازیی دەستگیرکراون و ڕەوانەی بەندینخانەی سیلیڤیری ڕۆژئاوا لە ئیستەنبوڵ کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG