به گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز پێنج شه‌مه دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری 16 ساڵ و 8 مانگ به‌ند کردنی به سه‌ر یاسادانه‌رێكی پارتێكی ئوپوزیسۆنی کوردی دا سه‌پاند نزیکه‌ی یه‌ک سڵ دوای ئه‌وه‌ی به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به کاری تێرۆرستی دا به‌ندکرابوو، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی دادگا گوتیان.
ئیدریس بالووکهن، یه‌کێک له ئه‌ندامانی پارتی دیمۆکڕاتیکی خه‌ڵک که مانگی نوامبری 2016دا گیرا، پاشان له مانگی 1ی 2017 دا ئازاد کرا و پاش مانگێک سه‌ر له‌نوێ گیراوه.
بالووکهن و ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئه‌و پارته، له نێوان دا هاوسه‌رۆکانی پارتی، زۆرتریان تاوانبارکراون که په‌یوه‌ندیان به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌بووه.
سه‌رپێل که‌مال بای دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا گوتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی تاوانبارکردنه کاردانه‌وه‌ی تووڕه‌یی له دژی دێمۆکڕاسی و له دژی خه‌بات بۆ ئازادییه."
به‌ندکردنی ئه‌ندامانی پارتی دێمۆکڕاتیکی خه‌ڵک له لایه‌ن نێونه‌ته‌وه‌یی به کارێکی ناپه‌سند زانرا و له ئه‌و کاته‌وه فیگه‌ن یوکسکداغ ، هاوسه‌رۆکی پارته‌که ئه‌ندامه‌تی پاڕلمانی له ئهستێنراوهتهوه.
ڕێپۆرتێری پاڕلمانی ئورووپا بۆ کارنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا، که‌تی پیری له سه‌ر تویتری خۆی نووسی: به‌ندکردنی ماڵوێکرانکار و سه‌رکۆت بۆ ده‌نگه‌کانی ئوپۆزسیۆن درێژه‌ی هه‌یه."
له وه‌تا کودتای سه‌رنه‌که‌وتوو له تورکیا، ده‌وری 150،000 که‌س له سه‌ر کار وه‌لانراون یان ههڵپهسێردروان و نزیکه‌ی 50،000 که‌سیش به‌ندکراون و دادگاکردنهکانیان ڕاگیراون.