Accessibility links

تورکیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا ڕێدەکەون لەسەر باشکردنی هاریکارییە سەربازییەکانی نێوانیان


سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا وتیان تورکیا لەگەڵ فەڕەنسا و ئیتاڵیادا ڕێکەوتووە لەسەر باشکردنی هاریکارییە سەربازییەکانی نێوان بە پڕۆژە بەرگرییە هاوبەشەکانی نێوانیان و سیستمی بەرگری ئاسمانی و موشەکیشەوە.

سەرچاوەکان وتیان کۆنسۆرتیۆمی"یۆرۆسام" ی فەڕەنسا-ئیتاڵیا و کۆمپانیا تورکییەکان بیر لە بەدەستخستنی سیستمی سامب-تی موشەکی دەکەنەوە کە یۆرۆسام بەرهەمی دەهێنێت و هەروەها بیر لە دیاریکردنی پێویستیە هاوبەشیەکانی نێوان سێ وڵاتەکە دەکەنەوە.

جێی ئاماژەیە تورکیای ئەندام لە ناتۆ دەڵێت بەنیازە سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-400 لە ڕوسیا بکڕێت و ئەوەش بڕیارێکە کە گرژیی خستۆتە نێوان هەندێک لە لایەنەکانی ڕۆژئاواوە لەمیانەی گرژییەکانیاندا لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە ئۆکرانیا و سوریا.

هەروەها ڕێکەوتنەکە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە چونکە چەکەکە ناتوانرێت لەگەڵ سیستمی بەرگری ناتۆدا پێکەوە بلکێنرێن.

بەڵام تورکیا لە هەمان کاتدا گفتوگۆ لەگەڵ کۆنسۆرتیۆم"یۆرۆسام"دا دەکات و سکرتێری گشتی ناتۆ مانگی ڕابردوو وتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پێی ڕاگەیاندووە کە ئەنقەرە گفتوگۆ لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا دەکات لەگەڵ سیستمە بەرگرییە ڕووسیەکەدا.

سەرچاوەکان وتیان تورکیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا هاریکارییە سەربازییەکانیان باش دەکەن سەبارەت بە بەرهەمهێنانی هاوبەشی سیستمە ئەلیکترۆنییە سەربازییەکان و پێداویستییەکانی جەنگ و هەروەها سیستمی بەرگریموشەکی ئاسمانیش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG