Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: تورکیا سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات


وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل تورکیای بە تۆمەتی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە تۆمەتبار کرد و وتی ئەو وڵاتە لەدژی هەوڵەکانی ئاشتی کاردەکات، هەروەها داواشی کرد فشار بخرێتە سەر تورکیا تاوەکو هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی تورکیا و ئێران " لەبەردەم هەوڵەکانی ئاشتیدا وەستاون و پشتیوانی لە دوژمنکارییەکانی ناوچەکە دەکەن."

هەریەک لە ئێران و تورکیا ڕەخنەی توندیان لە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل گرت لەگەڵ هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین کە تیایدا ڕێکەوتن لەسەر ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، وتیشیان ئەو هەنگاوە ناپاکیکردنە لە پرسی فەڵەستینیەکان.

گانتز وتی " هەموو ئەوانە دوورترمان دەخاتەوە لە سەقامگیری." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕێوشوێنەکانی تورکیا لە باکووری سوریا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانەکانی لە ململانێکانی لیبیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ چەکدارانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستیندا.

گانتز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " بێگومان دۆسیەی تورکیا زۆر ئاڵۆزە، چونکە تورکیا ئەندامێکە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG