یه‌که‌مین هێر‌شی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا له بنکه‌یه‌ک له خاکی تورکیا‌وه دژی گروپی داعش له سوریا له حاڵێکدا ئه‌نجامدرا که له ناو خۆی تورکیا و له نێوان هاوپه‌یمانانیدا گومان له پابه‌ندبوونی ئانکه‌را به به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ شه‌ڕ دژی داعش ڕو له زیادبوونه.
دووریان جونز له ڕاپۆرتێک له تورکیا‌وه ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک بڕوایان وایه تیشکی تورکیا هه‌ر له‌سه‌ر گروپی شۆرشگێری پ.ک.ک ماوه‌ته‌وه. شاهێد عه‌له‌وی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپورته‌ی کردووه به کوردی.
دوای چه‌ند مانگ زه‌ختی واشێنگتۆن له سه‌ر ئانکارا بۆ کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی هه‌وایی ئێنجێرلیک، رۆژی چوارشه‌ممه یه‌که‌مین هێر‌شی فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان له‌م بنکه‌وه دژی توندڕه‌وه‌کانی داعێش له سوریا ئه‌نجام درا.
دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی مانگی ڕابڕدوو له شاری سروچ له تورکیا که داعێش به ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمه‌تبار کراوه، ئانکارا شه‌ری دژه گروپی شۆڕشگێری پ.ک.ک و داعێشی ڕاگه‌یاند.
له حه‌وتوی ڕابڕدودا، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا ته‌نیا سێ هێر‌شی ئاسمانیان دژی داعێش ئه‌نجام داوه و له به‌راوه‌رددا نزیکه‌ی 1000 هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی پ.ک.ک له تورکیا و عێراقی دراوسێی.
سولی ئه‌وزه‌ڵ پسپۆری پێوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له زانکوی که‌دیر هاسی ئێستانبوڵ ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رکردنانه که به ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایش له هه‌مو وڵات‌دا کراوه و هه‌ر دوو گروپی پێکاوه، هاوتا دڵه‌راوکێی له سه‌ر ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی ئانکارا زیاد کردوه.
ئه‌وزه‌ڵ ده‌ڵيت: "ئێمه هێشتا جگه له یه‌که‌مین هێر‌شی فڕۆکه‌کان، که ده‌توانێت به جدی ڕچاو بکرێت، هیچمان نه‌دیوه. ئێمه ته‌نانه‌ت نازانین چه‌ند که‌س ده‌ست به‌سه‌رکراون. ئه‌ندامانی داعێش بێ ئه‌وه‌ی که‌لبچه بکرێن خراونه‌ته به‌ندیخانه. ئه‌وانی تریش له پشته‌وه که‌لبچه کراون. ده‌ی ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه وتبێتیان، 'زۆر به ئه‌سپایی، تکایه ده‌کرێت له گه‌ڵ ئێمه بێن.' ئه‌مه شێوه‌یه‌ک نیه که پۆلیس له‌م وڵاته له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی گومانی تێروریستیان له سه‌ر بێت هه‌ڵس و که‌وت ده‌کات. زوو یان دره‌نگ، هاوپه‌یمانانیش به‌وه ده‌زانن"
ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاماده نیه ڕونی بکاته‌وه چه‌ند که‌س له وانه‌ی که له سه‌رکوته به‌رده‌وامه‌که ده‌ست به‌سه‌ر کراون و ده‌کوترێت زیاتر له 1400 که‌سن، شه‌رکه‌ره‌کانی سه‌ر به داعێشن. به‌ڵام، به‌رپرسه‌کی تورک که به مه‌رجی نه‌ناسراو مانه‌وه قسه‌ی ده‌کرد، وتی یه‌ک له شه‌شی ئه‌وانه‌ی ده‌ست به سه‌ر کراون، جیهادین.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش که به‌ردراون ڕانه‌گێندراوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له گومان لێکراوه‌کانی داعێش که پێشتر ده‌ست به‌سه‌ر کرابون، دوای چه‌ند ڕۆژ به‌ردراون. ئه‌مه‌ش بوه‌ته هوی ئه‌وه تورکیا تاوانبار بکرێت به‌رانبه‌ر به داعێش سیاسه‌تی چاوپۆشی به رێوه ده‌بات.
چه‌نگیز ئاکتار پسپۆری سیاسی زانکۆی سولێمان شاه له ئێستانبول ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕیپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان که چه‌ند حه‌وتوی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه له شه‌ری تورکیا دژی جێهادیه‌کان رخنه بگرێت.
ئاکتار ده‌ڵێت: "به‌رپرسان و بژارده‌کانی سیاسی ڕۆژئاوا زۆر له‌وه دورن که به قه‌ناعه‌ت بگه‌ن تورکیا به جدی دژی داعێش شه‌ر ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا پێی وایه که ئه‌و ده‌توانێت ببێت به یارمه‌تیده‌رێک دژی ئێران، سوریا و حێزبۆالله و ئه‌مه هه‌روه‌ها ستراتێژی قه‌ته‌ر و سعۆدیاشه."
له هه‌مان کاتدا، مه‌ودا و قه‌واره‌ی به کار هێنانی فڕۆکه‌خانه‌کانی تورکیا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دیار نیه. چاودێران ئاگاداری ده‌ده‌نه‌وه که حه‌وته‌کانی داهاتوو بۆ ئانکارا بۆ وڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره رو له زیاد بونانه سه‌باره‌ت به پابه‌ند بونی ئه‌وان به به‌ڵێنی شه‌ر دژی داعێش زۆر گرینگ ده‌بێت.