Accessibility links

هاوپه‌یمانی تورکیا و ئێران دژی پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چه‌ند سه‌رکه‌وتو ده‌بێت؟


سه‌فه‌ری سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 4ی ئوکتوبر بۆ تاران بۆ چاوپێکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی وه‌ک هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کی له‌ هاوئاهه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆ دژایه‌تی پرسی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌بینرێت. ئه‌ردۆغان به‌ ڕوونی ڕایگه‌یاندووه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئێران به‌ نه‌خشه‌ ڕێگایه‌که‌وه‌ ده‌بێت که‌ دوو وڵاته‌که‌ بۆ پاراستنی یه‌کپارچی عێڕاق و ئاسایشی ناوچه‌یی دایده‌ڕێژن.

له‌ هه‌مان کاتدا، ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ لایه‌نه‌کان ده‌بێت خۆیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن و ئه‌گه‌ری ده‌ستێتوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ هه‌ریمی کوردستان بپارێزن. له‌ به‌یاننامه‌ی ڕێکس تێڵرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕوونی به‌ دوو وڵاتی ئێران و تورکیا گوتراوه‌ ناتوانن ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ نێوخۆی عێڕاق دا بکه‌ن.

چه‌ند هاوپه‌یمانی ستراتژیکی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا به‌ هاوکاری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق ده‌توانێت له‌ به‌ره‌نگاری هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌رکه‌وتووبێت؟ تورکیا و ئێران چ جۆره‌ ئامرازێک له‌ به‌رده‌ستیان دایه‌ بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان؟

چه‌ند هه‌وڵی ئه‌م دوو وڵاته‌ دژی هه‌ریمی کوردستان کاردانه‌وه‌ی گرفته‌کانی ناوخۆی ئه‌م وڵاتانه‌یه‌ و چه‌ند به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ئامانجه‌ ناوچه‌ییه‌کانیان؟ تورکیا و ئێران چیان له‌ به‌رده‌ست دایه‌، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ نیسبه‌تی هه‌ریمی کوردستان و شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ریمه‌ بگۆڕن و له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان و به‌ گشتی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی دژبه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چی پێ ده‌کرێت؟

له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی رۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕێفراندۆم له‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م پرسیارانه‌مان له‌ گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ تاوتۆ کردووه‌:
حه‌سه‌ن کایا، لێکۆڵه‌ری سیاسی لە تورکیا
دۆکتور خالید تەوەکۆلی، کۆمەڵناس لە کوردستانی ئێران
عه‌مار گۆلی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆفه‌ی ڕۆژ

please wait

No media source currently available

0:00 0:44:44 0:00


XS
SM
MD
LG