لە چەند ڕۆژی ڕابردوو جەنەڕاڵ محەمەد حوسەین باقری سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئێران لە ئەنکەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەسـتانی لەشکری و حکومی تورکیا ئەنجام دا.
بەپـێی کاربەدەسـتانی هەردوو وڵات کۆبوونەوەکان بە گشتی سەرکەوتووبوون و تیاندا چەندان بابەتی گرنگ تاووتوێ کراون، لەوانە هاوکاری لەشکری نێوان هەردوو وڵات و شەڕی دژە تێرۆر و ئاسایشی سنوورەکان و هەروەها قەیرانی سوریا و ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.
کاربەدەستانی هەردوو وڵات ئەم سەردانە کە وەک دەڵێن لەسەر داوای تورکیا بووە، سەردانێـکی مێژوویی بووە و لەوەتای کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە ئەمە یەکەم جارە سەرۆک ئەرکانێـکی لەشکری ئێران سەردانی تورکیا بکات.
جەنەڕاڵ باقری لە لێدوانێـکدا بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی وڵاتەکەی گوتی ئەنکەرە و تاران کۆکن لەسەر دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم و کاربەدەستانی هەردوو وڵات جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت ئەو ڕیفراندۆمە بەڕێوەبچێت.
هەروەها گوتی ڕێکەوتوون لەسەر هاوکاریکردن لە دژی تێرۆرستان لەسەر سنووری نێوانیان و بڕیاریان داوە لەم بوارە ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی بکەن.
باسی لەوەش کرد ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گوتویەتی لەم زووانە سەردانی تاران دەکات بە مەبەستی پەرەپـێدانی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەوانە لە بواری سیاسی و لەشکری.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئامانج لەم ڕێکەوتنە لەشکریـیەی نێوان ئەنکەرە و تاران چیـیە؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
دکتۆر جەبار قادر، شارەزای سیاسی لە هۆڵەندا.
عەبدوڵڵا حیجاب، شارەزای سیاسی لە نەرویژ.
سوهراب کەریمی، چالاکوانی سیاسی لە کەنەدا.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish