کارداری تورک بە ڕەچەڵەک ئێرانی، ئەوەی بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئێران لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەمەریکا لە نیویۆرک دەستگیرکرا، دانی‌نا بەوەی بەرتیلی بە وەزیرێکی پـێشووی تورکیا داوە تاوەکو لەو کارە یارمەتی بدات، بەڵام سەرۆکی تورکیا ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.
ڕەزا زەڕابی تەمەن 34 ساڵ ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم دادگایەکی فیدراڵی لە مانهاتنی نیویۆرک گوتی لە نێوان 45 ملیۆن بۆ 59 ملیۆن یورۆ لەگەڵ7 ملیۆن دۆلار بەرتیلی داوە بە زافر چاغڵەیان وەزیری پـێشووی ئابوری تورکیا تاوەکو کارئاسانی بکات لەوەی ئێران نەوتەکەی بە قاچاغ بفرۆشێت و لە بەرامبەردا ئاڵتونی بۆ حەواڵە بکەن لە ڕێگەی Halkbank بانکی دەوڵەتی تورکیا.
هەروەها گوتویەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کە ئەو کاتە لە پـۆستی سەرۆک وەزیر بوو ئەو فەرمانی بەو کارە کردبوو. ڕەزا زەڕاب لە مانگی دوازدەی ساڵی 2013 وە دەسـتگیرکرا لە چوارچێوەی گەندەڵیـیەکدا کە تیایدا کەسانی نزیک لە ئەردۆغان تاوانبارکران.
ئەردۆغان پـێنجشەممە ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی گەمارۆکانی ئەمەریکای سەر ئێرانی شکاندبێت و گوتی هیچ شتێکی هەڵەیان نەکردووە. هەروەها بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیری حکومەتی تورکیا گوتی ئەوە پـیلانێکە لە دژی تورکیا و ڕەزا زەڕاب لە ژێر فشار ئەو قسانەی کردووە.
ئه‌وه‌ی که ده‌زگای بانکی تۆرکیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ئاگایان له پلانه‌کان بۆ ژێرپێنانی گه‌مارۆکان دژی ئێران هه‌بوه و به‌رتیلیان بۆ گرتوه چۆن کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانی تۆرکیا و ئه‌مه‌ریکا؟
ئاماژه‌دانی ڕه‌زا زه‌راب به‌وه‌ی که بۆ گه‌یاندنی پێداویستیه‌کان به ئێران و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژێرپێنانی گه‌مارۆکان چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئێرانی هه‌بوه ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی تۆندکردنی هه‌وڵه‌کانی تڕا‌مپ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران؟
بۆ تاوتۆی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رێز سیاوەش ئۆوەیسی لێکۆڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردوه.