Accessibility links

تورکیا دوو کەس بە تاوانی سیخوڕی و ڕفاندن بۆ ئێران گرتووە


turkey iran border
turkey iran border

تورکیا کەسێکی ئێرانی و کەسێکی دیکەی خەڵکی تورکیای بە تاوانی سیخوری گرتووە، وەک کاربەدەستێکی باڵا چوارشەمە گوتی و ئەم روودواە وەک هەڕەشەیەک دەبێت کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو دراوسێی خاوەن دەسەڵاتی هەریمی بەرەو گرژی ببات.

ئەو دوو کەسە کە گویاسیخور بووبن لە دەمێکدا گیران کە پلانیان دانابوو کاربەدەستێکی پێشووی لەشکری ئێران لە هەریمی وان لە خۆرهەلاتی وڵات بڕفێنن و بە زۆر تەسلیمی ئێرانێی بکەنەوە، وەک کاربەدەستەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت.

هەروەها ٦ کەسیش کە دەستیان لە ئەو پیلانە داهەبووە گیراون.

ئەو کردارە لە لایەن ئاژانسی زانیاری نەهێنی تورکیا، واتا میت و پولیسی سەرانسەری ئەنجام درا، وەک کاربەدەستەکە گوتی.

کاربەدەستەکە پێناسەی گومانلێکراوانی ئاشکرا نەکرد و یان نەیگوت هوی چی بووە کە ئەو کەسانە هەوڵیان داوە ئەو کاربەدەستەی لەشکری پێشووی ئێران بڕفێنن.

لە رووی مێژووییەوە تورکیا و ئێرران پەیوەندی ئابوورییان هەیە بەڵام جاری وایە لە سەر کێشەکانی هەریمی لە نێویان دا لە سەر مەسەلەی سوریا هەڵویستی جیاوازیان هەیە.

لە مانگی ٢، تورکیا بۆ ماوەیەکی کورت لە پەیوەندی لێکوڵینەوە لە سەر تێروری جوادبیرێکی ئێران لە تورکیا لە ٢٠١٩ دا، کارمەندێکی کونسولخانەی ئێرانی لە ئیستانبول گرت.

XS
SM
MD
LG