Accessibility links

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ‌‌HRW ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەو تیایدا دەڵێت بە پێی بڕیاری ساڵی 2018یدادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا پێویستە حکومەتی تورکیا دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندان ئازاد بکات.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت " دەستگیرکردنی دەمیرتاش و هەشت ئەندام پەرلەمانی تری پارتی دیموکراتی گەلان کە بە شێوەیەکی دیموکراتیک هەڵبژێردرابوون چوار ساڵ لەمەوبەر لەم مانگەدا دەستپێکی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی حکومەت بوو بۆ سەر پارتەکەو بەشێکی فراوانتری هەنگاوە سیاسییەکانی دادگایی کردنەکان و دەستگیرکردنەکان بوو کە لە ئەنجامی هەوڵی کودەتاکەی 15 ی 7ی 2016 هاتە ئاراوە. پێویستە حکومەتی تورکیا پێداچوونەوە بەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی دیکەی هەدەپەدا بکات لە ناویاندا ، هاوسەرۆکی پارتەکە فیگان یوکسکداغ، کە هێشتا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری لەسەر دۆسێکەی نەداوە."

هیوو ویلەمسن، بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیای ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت " لە ماوەی چوار ساڵی ڕابوردوودا حکومەتی تورکیا پرۆسەی یاسایی شێواند و بەلاڕێدا برد لە پێناو مەرامە سیاسییەکانی خۆیدا بۆ هەێشتنەوەی سیاسەتمەدارانی وەکو سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگان یوکسەکداغ و نوێنەرانی تری پێشوی هەدەپە لە زیندان."

ئەو گوتیشی " حکومەتی تورکیا زیندانیکردن و ڕێکارە تاوانکارەکانی لە هەڵمەتێکی سەرکوتکارانەدا بە تایبەتی لە دژی دەمیرتاش بە هەڵە بەکارهێناوە، لە وانەشدا پشتگوێخستنی بڕیارێکی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازاد کردنی و دانانی تۆمەتی بێبنەمای نوێ لە دژی بۆ هێشتنەوەی لە زیندان".

ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤلە کاتێکدایە کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڵێن دەدات چاکسازی لە مافەکانی مرۆڤدا بکات، ئەو هەنگاوەی کە شارەزایان پێیان وایە چاوەڕوانی چاودێری لێکۆڵینەوەی زیاتری بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەکرێت. و هەروەها هاوکاتیشە لەگەڵ ڕاپرسییە گشتییەکانی کە ئاماژە بەوەدەکەن پشتیوانی بۆ پارتەکەی ئەردۆغان کەمبۆتەوە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

لە میانەی لێدوانێکیدا پاش کۆبونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی ئەردۆغان گوتی " لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا، بەرنوسی پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ بە کارکردن لەگەڵ هەمو وەگەڕخەرانی ئابوری وڵات کۆتایی پێدێت."

بەڵام ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ داوای کردار دەکەن نەک هەر قسە.

ئێما سینجلەر وێب، لێکۆلەری تورکیا بۆ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت " پەیامەکان باشن بەڵام ئێمە دەمانەوێت بە بەڵگەی گۆڕانکاری ڕاستەقینەوە جێبجێبکرێن و هێشتا ئەوەمان نەبینیوەو."

سەڵاحەدین دەمیرتاش چوارساڵ لەمەوبەر دەستگیر کرا، پاش ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆرسم تاوانبار کرا. لە ساڵی 2018 دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوەو گوتی بە " بەمەستی سیاسیانە بووە"

سارا کلارک سەرۆکی بەشی بەندی 19 ی جاڕنامەی مافە گەردونییەکانی مرۆڤ، دەڵێت " ڕەتکردنەوەی دواتری دادگا بۆ ئازادکردنی، سەرباری بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، وەبیرهانەوەی ئەو دەسەڵاتەی سەرۆکایەتییە لە تورکیا کە چۆن کاردەکاتە سەر بڕیارەکانی دادگا."

حکومەتی تورکیا بەرگری لە دەستگیرکردنەکەی دەمیرتاش دەکات و دەڵێت ئەو ڕێبەرە کوردە ڕووبەڕووی تۆمەتی تریش بۆتەوە لە پەیوەندی بە وتارێکی سیاسی کە دەسەڵاتداران بە پروپاگەندە بۆ تیرۆرست لەقەڵەمیان داوە.

چاودێران دەڵێن سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، کە ڕەخنەگرێکی ئاشکرای تۆماری مافەکانی مرۆڤی تورکیایە، فاکتەرێکە بۆ پێداچوونەوەی تورکیا بەسەر هەنگاوەکانیدا.

ئەسلی ئایدنتاباش لێکۆڵەری باڵا لە پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە تویتێکدا دەڵێت " بەڵێنەکانی ئەردۆغان بۆ چاکسازی لە مافەکانی مرۆڤدا، پەیوەندی بە دابەزینی پشتیوانی گشتی بۆ ئاکەپە هەیە، بەڵام پەیوەندی بەو پێشبینیانەشەوە هەیە کە سەرۆکایەتییەکی بایدن توند دەبێت لەسەر مافەکانی مرۆڤ، با بزانین چی لێدەردەچێت."

بە پێی ئەو ڕاپرسییانەی بەم دواییانە ئەنجام دراون پشتویانی بۆ پارتی ئاکەپەی ئەردۆغان کەم بۆتەوە، لە ڕاپرسییەکاندا دەرکەوتووە ئەو ئەو تورکانەی کە پشتیوانی کارەکانی پارەتەکە دەکەن بۆ یەکەم جار لەوەتای دامەزراندنی لە ساڵی 2001 وە بۆ کەمەتر لە %30 دابەزیوە.

تورکەکان ئاماژەیان بە کێشەی ئابوری، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراپتریش بووە، وەکو نیگەرانی سەرەکییان کردووە. لیرەی تورکی لەم ساڵدا نزیکەی سێ بەشی نرخی لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG