Accessibility links

تورکیا هاوسەرۆکی پـێشووی هەدەپە دەسـتگیردەکات


بەرپـرسانی هەدەپە دەڵێن پـۆلیسی تورکیا سەرپـێڵ کەمال بەی هاوسەرۆکی پـێشووی پارتەکەیانی دەسـتگیرکردووە، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ لەوەی پـۆستەکەی جێهێشت.

بەرپـرسەکان لێدوانیان بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانسی پـرێس داوە و گوتویانە خانم سەرپـێڵ ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی دەسـتگیرکرا پاش ئەوەی ڕەخنەی گرتبوو لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی تورکیا لە دژی کوردەکانی سوریا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆلۆ دەڵێت سەرپـێڵ داوایکردووە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە دژی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکە سازبکرێت، بۆیە ڕۆژی هەینی بڕیاری دەسـتگیرکردنی بۆ دەرچووە.

سەرپـێڵ لە مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوو پـۆستی هاوسەرۆکی هەدەپەی گرتەدەست پاش ئەوەی فیگەن یوکسەکداغ دەستگیرکرا بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆنگرەی هەدەپە پەروین بوڵدان شوێنی سەرپـێڵی گرتەوە.

لەوەتای لە 20 ی مانگی یەکەوە لەشکرکێشی تورکیا لە دژی عەفرین دەسـتیپـێکردووە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە 666 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لەو ئۆپەراسیۆنە.

XS
SM
MD
LG