Accessibility links

ئاڵمان ده‌ڵیت به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا چی تر پشوود درێژی نامێنێت


ئانگێلا مێرکر، سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاڵمان

حوکمەتی ئەڵمانیا ئاماژە دەداتە تورکیا و دەڵیت چیتر پشودرێژی نامێنێت و کاردانەوەشی دەبێت بەرامبەر رەفتارە وروژێنەر وتوڕەکاریەکانی تورکیا، بەڵام دانی بەخۆیدا گرتوە بەرامبەر تورکیای ئه‌ندامی هاوپەیمانی ناتۆ.

گرژی ئاڵوزبوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا کە بۆ پتر لەساڵێکە سەری هەڵداوە، لەم هەفتەیەدا بارگرژی نێونیان گەیشتە لوتکە دوای ئەوەی حوکمەتی تورکیا 6 چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی دەستبەسەرکرد کە یەکێکیان کەسێكی ئەڵمانیە و بە پەیوەندیان بە گروپی تێرۆرستی تۆمەتبارکراون.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەلای خۆیەوە هەوڵی داوە لە ئاستی نیگەرانیەکانی روو لە هەڵکشاوی بارگژیەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئەڵمانیا کەمبکاتەوە ، ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتادارانی تورکیا 6 چالاکوانی مافەکانی مرۆڤیان دەستبەسەرکرد کە یەکێکیان ئەڵمانیە.

لەو بارەیەوە بینالی یەڵدرم گوتی تورکیا هێشتا ئەڵمانیا بە هاوبەشێکی ستراتیژی لە ئەوروپا دا دانێت ، هەروەها ناوبراو داوای پشودرێژی کرد و ئاماژەی ئەوەشی کرد کە تێکچوونی پەیوەندیەکانیان هه‌م بۆ ئەڵمانیا و هه‌م بۆ تورکیای سودی تێدانیە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئەڵمانیا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەنکەرە توند کرد دوابەدوای دەستبەسەرکردنی ئەو 6 چالاکوانەی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ، کە چوار تورک و یەک سویدی و یەک ئەڵمانین.

حوکمەتی ئەڵمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆی کردوەتەوە ئەوانەی کە سەردانی تورکیا دەکەن بە ئاگا و وریا بن هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردوە کە پشتیوانیکردنی سەرمایەگوزاری سنوردار بکات.

XS
SM
MD
LG