Accessibility links

تورکیا دەڵێت لێدوانەکانی ئەڵمانیا سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکەوانەکان جێی قبوڵ نیە


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند لێدوانەکانی وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکەوانەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە جێی قبوڵکردن نیە و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی تورکیا ناودێری کرد.

ئەڵمانیا باسی لە وەستاندنی یارمەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ تورکیا و بانگهێشتی باڵێۆزی تورکیای کرد لە ئەڵمانیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستگیرکردنی شەش چالاکەوانەکە کە لەنێویاندا ئیدیل ئیسەری بەڕێوبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامنستی تێدایە.

لەنێو دەستگیرکراوەکاندا چالاکەوانی ئەڵمانی پیتەر شتیودتنەر تێدایە و لە چاوەڕوانیدان بۆ دادگاییەکەیان کە بە تۆمەتی پەیوەندیان بە تیرۆرەوە تۆمەتبارکراون و بەرلینیش دەستگیرکردنەکانی بە شتێکی بێ مانا و لە ئەنقەست ناودێر کرد کە ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و ئەندام لە ناتۆدا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی " ئەمە دەستێوەردانی ناوخۆی تورکیایە و لێدوانەکانیش جێی قبوڵکردن نین."

شایەنی باسە ئەو شەش چالاکەوانە لەنێو 50 هەزار دەستگیرکراو دیکەیان کە لە چاوەڕوانی دادگاییەکەیانن لەو کەمپینەی کە تورکیا دەستی پێکردووە لەدوای کودەتا سەرنەکوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG