Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ڕەفتاری تورکیا بەرامبەر ڕۆژنامەنووسەکە زیان بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی ڕەفتاری تورکیا بەرامبەر ڕۆژنامەنوسە ئەڵمانیەکە کە بە ڕەچەڵەک تورکە زیانێکی گەورە دەگەیەنێت بە پەیوەدنییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

گابرێل لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پایتەختی ئۆکرانیا، کیێڤ وتیشی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جارێکی دیکە قسەی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیادا کردووە لە ئەڵمانیا و جەختی لەسەر پێویستی گفتوگۆکردن کردۆتەوە.

هەروەها ڕونیشی کردەوە وتی " ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆ باڵیۆزمان ڕوونکردەوە کاتێک میوان لە تورکیاوە دێن بۆ ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکەین هەر ئەوە نەبێت بۆ هەڵمەتی دەنگدان بێن، بەڵکو ئامادەبن کۆببنەوە لەگەڵ وەزیری داد یان وەزیری دارایی یان وەزیری دەرەوە یا هەر وەزارەتێکی تر."

وتیشی " پێویستە بەزووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین، چونکە ئەو زیانەی لێی کەوتۆتەوە زۆر گەورەیە."

هاوکات کاربەدەستانی خۆجێی لە شاری گاگناوی باشوری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا پـێدانی مۆڵەتێکیان هەڵوەشاندنەوە کە بۆ سازکردنی کۆبوونەوەیەک بوو لە نێوان بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا لەگەڵ ڕەوەندی تورکی لە شارەکە. چاوەڕوان دەکرا لەو کۆبوونەوەیە بوزداغ ڕەوەندی تورکی هان بدات لەو ڕیفراندۆمەی بڕیارە لە مانگی چوار ئەنجام بدرێت دەنگ بۆ پەسەندکردنی هەموارکردنی دەستوری تورکیا بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG