Accessibility links

ئەردۆگان هەوڵدەدات پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ ئەڵمانیادا باشتر بکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا هەوڵدەدت کار بکات لەسەر باشکردنی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپادا باشتر بکات لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا تێکچوون و نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە.

ئەردۆگان پێش ئەوەی سەردانی ئەڵمانیا بکات لە ماوەی نێوان 27 بۆ 29ی ئەم مانگەدا سەردانی ئەمەریکاش دەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و چاوی بە وەبەرهێنەرە ئەمەریکییەکان دەکەوێت.

پێش سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، ئەردۆگان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کاری سەرەکیم لە سەردانەکەمدا بۆ ئەڵمانیا چاککردنەوەی ئەو گرژییەیە کە لەم ماوەیەی دواییدا هەبووە لە پەیوەندییەکانی نێوانماندا."

وتیشی " هەروەها هەنگاویش دەنێین بۆ باشکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانمان و هەوڵدەدەین بەرەو پێشەوەیان بەرین، ئەمەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG