Accessibility links

نوێنەری ئەوروپا : ناکۆکییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە دەگەیەنێت


یۆهانس هانی نوێنەری ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا وتی ناکۆکییە نوێیەکەی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا دوای دەستگیرکردنی چالاکەوانەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە زیان بە بەرژەوەندییە داراییەکانی ئەنقەرە دەگەیەنێت.

هان کە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگێرینی و هەردوو وەزیرانی دەرەوە و کاروباری ئەوروپای تورکیا کۆدەبێتەوە وتی " پێم وایە تورکیا دەبێت هۆکاری هەموو ئەمانە بزانێت و چارەسەری بابەتەکە بکات."

شایەنی باسە ڕۆژی پێنجشەممە ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئاڕاستەی سیاسەتەکانی بەرامبەر تورکیا دەگۆڕێت دوای ئەوەی تورکیا شەش چالاکەوانی بەرگریکار لە مافی مرۆڤی دەستگیرکرد لەنێویاندا ئەڵمانییەکی تێدایە.

ئەمە نوێترین ناکۆکییە لەنێوان ئەڵمانیا و تورکیادا دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا تێکچوون بەتایبەتی بەهۆی ئەو چاکسازییەی لە دەستووری تورکیادا ئەنجامدرا بۆ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و هەروەها کەمپینی دەرکردنی ئەو کەسانەی کە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی پێشوویی تورکیایاندا.

هان وتیشی " ئەمە بەشێوەیەک لە شێوەکان زیان بە کۆمەڵگەی تورکی و دارایی تورکیا دەگەیەنێت."

XS
SM
MD
LG