Accessibility links

وتەبێژی ئەردۆگان: لەم مانگەدا فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا و ڕوسیا لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە


وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکە هەریەک لە سەرۆکەکانی تورکیا و ڕوسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەخۆدەگرێت و لە 27 ی مانگی 10 دا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سوریا.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی لە زاری وتەبێژ ئیبراهیم کالینەوە بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلب دەکرێت کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە و باس لەو هەوڵە سیاسییانە دەکەن کە ئێستا دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان.

لەلای خۆشیەوە فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا و ڕوسیا لەم مانگەدا لە ئیستەنبوڵ کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکرن لەسەر جەنگی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئیدلب.

ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی فەڕەنسا گرەنتی بەردەوامبوونی ئاگربەستی دەوێت لە ئیدلب و دەیەوێت هانی لایەنەکان بدرێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG