Accessibility links

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات که‌ سه‌ری ناپاکان له‌ وڵاتدا ده‌بڕن


Erdogan talks to the public in front of National Assembly in the anniversary of coup attempt

له‌ تورکیا شه‌مه‌ بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەوڵی کودێتا سەرنەکەوتوەکەی لە وڵات گێڕا بە ئەنجامدانی گردبوونەوەی مەزن لە سەرانسەری وڵاتدا . مەبەست لەم گردبونەوانە بۆ پیشاندانی یەکریزی و یەکێتی نیشتمانیە ، هاوکات ئاگاهیدانێکی توندیش بوو لەلایەن رەجەب تەیب ئەردوغانەوە کە دەڵیت سەری ناپاکان لە وڵاتدا دەبڕین.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دەسەڵاتدارانی تورکیا رۆژی 15 ی تەموزیان بە پشوی نیشتمانی ساڵانە بۆ دیموکراسی و یەکێتی دیاریکرد ، هەروەها ئەردوگان شکستخواردنی کودێتاچیەکانی بە سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ دیموکراسی لە تورکیا لەقەڵەمدا. سەرۆکی تورکیا وتارێکی توند ئامیزی پڕ هەرەشەی پێشکەش بە ئامادەبوانی گردبونەوەکەی ئەستەمبول کرد و گوتی ئەو گومانبارانەی لە دوای کودێتاکەی ساڵی پارەوە دەستگیر دەکرێن دەبێت ئەوانە بەرگی بەدناوی رەنگی پرتەقاڵی لەبەرکەن ، هاوشیوەی بەندکراوانی بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی ئەمەریکایی دەیان پۆشی.

ئەوەی جێی ئاماژەیە لە ئاکامی هەوڵی کودێتا سەرنەکەوتوەکەی ساڵی پار لە تورکیا جگە لە کودێتا چیەکان کە بریتی بوون لە کۆمەڵێکی لەشکری نارازی لە حکومڕانی ئەردوغان، 249 کەس کوژران ، دوای ئەوەی ئەو گروپە لەشکریەی دژ بە ئەردوغان تانکیان رەوانەی سەر شەقامەکان کرد و هەروەها فرۆکەیان هەستان وەک هەوڵێکی ئەو گروپە لەشکرییە بۆ روخاندنی دەسەڵاتی ئەردوغان ئەوی بۆزیاتر لە 15 ساڵە لە دەسەڵاتدایە.

XS
SM
MD
LG