Accessibility links

یۆنکەر : گەڕانەوەی سزای لە سێدارەدان لە تورکیا کۆتایی بە گفتوگۆکانی هاتنە ناوەوەی تورکیا دەهێنێت بۆ یەکێتی ئەوروپا


جان کلود یۆنکەر سەرۆکی نوێنەرانی ئەوروپی وتی یەکێتی ئەوروپا پێویستە بەردەوام بێت لەسەر گفتوگۆکان بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکێتی ئەوروپا بەڵام کارکردنی ئەنقەرە بۆ گەڕاندنەوەی سزای لە سێدارەدان کۆتایی بەم گفتوگۆیانە دەهێنێت.

لە ساڵی2014دا تورکیا سزای لەسێدارەدانی لابرد لەمیانەی هەوڵەکانیاندا بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی بڕیاردەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سزایە ئەگەر هاتوو پەرلەمان پێشنیاری ئەوەی کرد و دەنگ بێنێت.

یۆنکەر لەمیانەی گفتوگۆکردنیدا لەگەڵ خوێندکاران لە بەرلین سەبارەت بە داهاتووی ئەوروپا وتی " ئێستا لەم کاتەدا لەگەڵ ئەوەدا نیم گفتوگۆکان بۆ بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا بوەستێت."

وتیشی پێویستە کاربەدەستانی ئەوروپی کار لەسەر ئەوە بکەن وا لە تورکیا بکەن لەبەر بەرژەوەندی خۆی بەرەو ئەوروپا بڕوات نەکوو لە ئەوروپا و بەهاکانی ئەوروپا دووربکەوێتەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG