Accessibility links

ئەنجومەنی ئەوروپا : سەرکردایەتی تورکیا دەبێت بە وریاییەوە بیر لە هەنگاوەکانی داهاتوو بکاتەوە


ئەنجومەنی ئەوروپا وتی سەرکردایەتی تورکیا دەبێت بە وریاییەوە بیر لە هەنگاوەکانی داهاتوو بکاتەوە بەڕەچاوگرتنی ئەو ئەنجامە نزیکەی دەنگدانەکەی تورکیا بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور و پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە ئەردۆگان

بەڕێوبەری گشتی ئەنجومەنی ئەوروپا ثۆربیۆن یاجلاند لە بەیاننامەیەکدا وتی " تورکەکان دەنگیانداوە بە گۆڕانکاری لە دەستووردا، بە ڕەچاوگرتنی ئەنجامە نزیکەکانی دەنگدانەکە سەرکردایەتی تورکیا دەبێت بە وریاییەوە بیر لر هەنگاوەکانی داهاتوو بکاتەوە."

وتیشی " زۆر گرنگە یاساکان لەگەڵ ئەو یاسایانەی ناو رێکەوتنی ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ یەکبگرێتەوە. تورکیا ئەندامێکە لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئامادەین یارمەتی تورکیا بدەین لەو پڕۆسەیەدا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG