Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا چیتر پێویستی بەوە نیە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەڵام لە گفتوگۆکان ناکشێتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە پەرلەمانی وڵاتەکەی وت تورکیا چیتر پێویستی بەوە نیە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا بەڵام لە گفتوگۆکانی هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکێتی ئەوروپا ناکشێتەوە کە لەلایەن یەک لاوە وەستێنراوە.

وتی " ئێمە ئەو لایەنە نابین کە کۆڵ بدەین، بەڕاستی ئێمە چیتر پێویستمان بەوە نیە ببینە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا."

دوای ئەوەی تورکیا کەمپینی دەستگیرکردنەکانی دەستپێکرد دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردوو، گفتوگۆکانی هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکێتی ئەوروپا وەستێنرا کە پێش 12ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە. بەرپرسانی تورکیا لەو کەمپینەدا دەیان هەزاران هاوڵاتیان دەستیگیرکردووە کە مامۆستا و ڕۆژنامەنووسیشیان تێدایە.

ئەردۆگان وتی " یەکێتی ئەوروپا بێهیوایان کردین لە جەنگی دژ بە تیرۆردا." بەڵام ئاماژەشی بەوەدا کە یەکێتی ئەوروپا هێشتا پێویستی بە تورکیا هەیە.

مانگی ڕابردوو ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئاشکرایە کە نابێت تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و گفتوگۆکانیش دەبێت بوەستێنرێن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تورکیا هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەڵمانیایە لە ناتۆدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG