Accessibility links

دادگای ئەوروپی دەڵێت مافی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا پێشێل کراوە


دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی مافی ڕۆژنامەنووسان پێشێلکراوە لە میانەی دەستگیرکردنیان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێش ئەوەی دادگایی بکرێن.

جێی ئاماژەیە دۆسییەی ڕۆژنامەنووسان شاهین ئەلبای و محەمەد ئەڵتان ڕەوانەی دادگای دەستووری تورکیا کراوە کە لە مانگی یەکدا فەرمانی دەرکرد بە ئازادکردنیان بەڵام دادگایەکی بچووک فەرمانەکەی پشت گوێ خستووە.

ئەڵتان و پێنج ڕۆژنامەنووسی تر لە مانگی دوودا سزای زیندانیکردنی تا هەتاییان بەسەردا سەپێنرا بەڵام ئەلبای ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی زیاتر لە ساڵێکی لە زینداندا بەسەر برد ئازادکرا.

دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی مافی ئازادی و ئاسایش و ئازادی ڕادەربڕینی ئەوان پێشێل کراوە چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر پێش دادگاییەکەیان لە زینداندا بوون.

وتیشی " بەردەوامبوونیان لە زینداندا دوای فەرمانەکانی دادگای دەستووری نابێت بە یاسایی لە قەڵەم بدرێت"

ئەم دۆسییەی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان لە تورکیادا بۆتە جێی سەرنجی وڵاتان و تورکیا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە لەلایەن کۆمەڵانی بەرگریکەر لە مافەکانی مرۆڤ و هەروەها ڕووبەڕووی ڕەخنەش بۆتەوە لەلایەن هاوپەیمانەکانیشیەوە و کە دەڵێن تورکیا دەبێت دادپەروەر بێت لە بڕیارداندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG