Accessibility links

ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت "کاربه‌ده‌ستانی کوردی عێڕاق باجی ده‌نگدان ده‌ده‌ن".


سه‌رۆکی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ڕۆیتێرز سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان شه‌مه‌ گوتی کاربه‌ده‌ستانی کوردی عێراق باجی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن.

دووشه‌مه‌ زۆرینه‌ی کورده‌کان له‌ عێراق ده‌نگیان به‌ ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، و له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هاوڕا نین که‌ ده‌ترسن ئه‌و ده‌نگدانه‌ بۆی هه‌یه‌ ته‌شه‌نا به‌ جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ نێو سنووره‌کانیان دابێت و پاشان شه‌ڕێکی نوێ ساز بێت.

ئه‌ردۆغان له‌ شاری ئه‌رزروروم بۆ ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیای گوت:"ئه‌وان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێک نایه‌نن، ئه‌وان برینێک له‌ هه‌ریمه‌که‌دا نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ چه‌قوی بخه‌نه‌ ناوی."

ئه‌ردۆغان بازرگانێکی پته‌وی له‌ گه‌ڵ کاربه‌دستانی کورد له‌ عێڕاق پێک هێناوه‌ له‌ رۆژانه‌ سه‌دان هه‌زار بۆشکه‌ی نه‌وت له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ بۆ بازاره‌کانی جیهان هه‌نارده‌ ده‌کرێت.

ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه‌ له‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕابردوودا ئه‌نجاممان داوه‌ لێێ په‌ژیوان نین. به‌ڵام له‌ ئه‌و کاته‌وه‌ دۆخه‌کان گۆڕاون و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان، که‌ ئێمه‌ هه‌موو پشتیوانێکمان بۆ دابین کرد، هه‌نگاوی له‌ دژئی ئێمه‌ نایه‌وه‌، و ئه‌و حکومه‌ته‌ سه‌رئه‌نجامی کرداره‌کانی ده‌بینێت."

تورکیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری کردووه‌ و له‌ گه‌ڵ له‌شکری عێراق له‌ سه‌ر سنوور تێکه‌ڵ به‌ مانۆڕی له‌شکری بووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌ینی گوتی پلانیان هه‌یه به‌ هاوئاهه‌نگی ئێران و تورکیا‌ سنووره‌کانی هه‌ریمی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.

سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بینالی یلدرم، له‌ ده‌مێکدا شه‌مه‌ ده‌دوا، به‌ ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و پلانانه‌ نه‌کرد، به‌ڵام گوتی ئانکارا له‌ ئه‌وه‌ زیاتر په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کورد له‌ هه‌ولێر ناکات.

"له‌ مه‌و به‌دوا، په‌ێوه‌ندییه‌کانی ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ریم له‌ ڕێگای حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا ده‌کرێت. ئێمه‌ وه‌ک ئێران، عێڕاق و تورکیا هه‌وڵده‌ده‌ین مسۆگه‌ری بکه‌ین ئه‌و یارییانه‌ی له‌ هه‌ریمه‌که‌دا ئه‌نجام ده‌درێن سه‌رناکه‌ون."

XS
SM
MD
LG