Accessibility links

ئەردۆگان دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕەت دەکاتەوە


سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلۆی ڕەت کردۆتەوە.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا وتی " سەرۆک دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی ڕەت کردۆتەوە و وەزیر بەردەوام دەبێت لە کارەکانی."

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلۆ دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا قەدەغەکردی هاتوچۆ لە وڵاتەکەدا ڕاگەیەندرا بەبێ ئەوەی پێشوەخت هاوڵاتیان ئاگادار بکرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG