Accessibility links

دەست لەکارکێشانەوەی هاوپەیمانی مێژوویی ئەردۆگان لە پۆستەکەی وەکو ڕاوێژکاتی سەرۆکایەتی


بۆڵنت ئارینچ
بۆڵنت ئارینچ

هاوپەیمانێکی مێژوویی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی وەکو ڕاوێژکاری سەرۆک ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووبەڕووی هێرشێکی توند بۆوە لەسەر ئەوەی داوای کردبوو زیندانیەکانی ئۆپۆزسیۆن ئازاد بکرێن.

سەرۆک وەزیری پێشوو و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بۆلنت ئارینچ لە پۆستەکەی وەکو ئەندامێکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی تورکیا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، ئەو ئەنجومەنەش پێکهاتووە لە بەرپرسانی باڵای پێشووی وڵاتەکە و بەرپرسە لە پێدانی ڕاوێژ بە ئەردۆگان.

ئارینچ لە بەیاننامەیەکدا وتی " دەست لەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی سەرۆک کردووە و ئەویش پەسەندی کردووە."

بەڵام ئارینچ ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا حیزبی داد و گەشەپێدان بەجێدەهێڵێت یاخود نا کە لە ساڵی 2001 دا لە پاڵ ئەردۆگاندا بەشداربوو لە دامەزراندنیدا.

هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی تورکیا ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی ئارینچ کرد دوای ئەوەی داوای کردبوو ڕابەری کوردەکانی تورکیا سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالای كاردار ئازاد بکرێن.

ئارینچ وتی " تورکیا پێویستی بە چاکسازییە لە داد و ئابووری و بوارەکانی دیکەدا، ئەوە ئاشکرایە."

وتیشی " پێویستیەک هەیە بۆ هێورکردنەوەی وڵاتەکەمان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ترسی هاوڵاتیانمان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG