Accessibility links

لە ماوەی دەنگدان لە تورکیا ٢ کەس کوژراون و لە دیاربەکر زیاتر لە ٢١ کەس بریندارن


پارتەکانی ئۆپوزسیۆنیش ستراتژێکی هاوبەشیان گرتە بەر و کاندیداکانیان لە ژێر هاوبەندییەک خستە پێش بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەندامانی پارتی دەسەڵاتدار لە پارڵماندا کەم بکەنەوە.

دەنگدان لە تورکیا کە ئێوارەی یەکشەمە بە کاتی خۆجێی کۆتایی پێهات لە هەندێک شوێن توند و تیژی ڕوویدا و لانی کەم ٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداران.

ئەگەرچی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی پێشوودا سەرکەوتنی وەدەست هێناوە، بەڵام پارتی ئەو بۆی هەیە پوستەسەرەکییەکان لە هەڵبژاردنەکانی شارەداری دا لە کیس بدات کە لە ٣٠ شاری گەورەی وڵات، ٥١ پێتەختی پارێزگا و سەدان ناوچە بەرێوەدەچن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس، لە هەمان کاتدا، ڕێبەری پارتی سەعادەت، تەمەل قارەمان ئۆغلوو، ئیدعا دەکات کە کەسێکی خۆبەخش لە بنکەی دەنگدان و چاودێرێکی ئەو پارتە لە لایەن خزمی کاندیدایەکی پارتی دەسەلاتداری تورکیاوە کوژراون.

قارەمانۆغلوو لە پەیامێکی تویتری خۆیدا نووسی، کوشتنی ئەو دوو کەسە لە ڕووی "دوژمنایەتی"نەبووە، بەڵکوو ئەو خۆبەخشانە لە دەمێکدا هەویستوویانە بڕیاری دەنگدان بچەسپێنن و هەر کەس بۆ خۆی دەنگ بدات لە ئەو کاتەدا کوژروان.

هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێی و هەریمەکان دا دەیان کەس بریندار بوون، وەک ئاژانسی پەیامنێری فەرمی ئانادۆڵوو ڕاپۆرت کرد. لە هەریمی دیاربەکر لانی کەم ٢١ کەس بریندار بوون.

هۆی سەرەکی ئەو تێکهەڵچوونانە هێشتا ڕوو نیە، بەڵام لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەردۆغان و کاربەدەستانی تر ئاخاڤتنی نەیارانەیان بەرامبەر بە کاندیداکانی ئوپوزسیۆن بەکار دێنا.

هەڵبژاردنەکانی یەکشەمە یەکەم تاقیکردنەوە بوون بۆ ئەردۆغان لە وەتا ‌هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک هەڵبەت لە ژێر سیستمێکی نوێی حکومەت دا، دەسەڵاتی زۆری داوەتە سەرۆک.

پارتی دەسەڵاتداری ئەردۆغان هاوبەندی خۆی لە گەڵ پارتی نەتەوەپەرستی وڵات نوێ کردۆتەوە بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر وەدەست بێنێت. پارتەکانی ئۆپوزسیۆنیش ستراتژێکی هاوبەشیان گرتە بەر و کاندیداکانیان لە ژێر هاوبەندییەک خستە پێش بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەندامانی پارتی دەسەڵاتدار لە پارڵماندا کەم بکەنەوە.

بەربەرەکانی سەرەکی وێدەچێت لە ئانکارای پێتەخت بێت. ڕاوەرگرتنەکانی گشتی دەڵێن کاندیدای هاوبەندی ئوپوزسیۆن، مەنسور یاڤاس، ڕەنگە کۆتایی بە دەسەڵاتداری ئا کێ پ لە ئەو شارە بهێنێت.

XS
SM
MD
LG