Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: لیژنەی هەڵبژاردنەکان پارێزراویی سندوقەکانی دەنگدان دەخاتە مەترسییەوە


کەمال قلیگدار

سەرۆکی حیزبی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا وتی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان سندوقەکانی دەنگدان دەخاتە مەترسییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لیژنەکە لەسەر داوای پارتی داد و گەشەپێدان ڕازیبوو دووبارە بەشێک لە دەنگەکانی ئیستەنبوڵ دووبارە ببژێردرێنەوە.

حیزبی داد و گەشەپێدان بە ڕابەرایەتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای کرد دەنگەکان دووبارە لە ئیستەنبوڵ ببژێردرێنەوە، دوای ئەوە کاندیدەکەیان بە جیاوازییەکی کەم لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیادا لە بەرامبەر کاندیدی ئۆپۆزسیۆندا شکستی هێنا.

ڕابەری حیزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کەمال قلیگدار وتی پێویستە لەسەر لیژنەی هەڵبژاردنەکان شەفاف بن و هۆکارێکی لۆژیکی هەبێت بۆ دووبارە بژاردنەوەی هەموو دەنگەکان.

وتیشی دوای تەواوبوونی جیاکردنەوەی لە سەدا 93 ی دەنگەکان لە ئیستەنبوڵ، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بە جیاوازیی 15722 دەنگ لە پێشەوەیە. ژمارەی دانیشتوانی ئیستەنبوڵیش نزیکەی 15 ملیۆن هاوڵاتییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG