ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان، هه‌وڵ ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕلمانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته، که پێشتر له کاتی دیاریکراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێز بکات.
به‌ڵام هه‌ندێک له چاودێرانی به‌شی تورکیا باوه‌ڕیان وایه که ڕه‌نگه ده‌نگدانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه 24ی مانگی شه‌شی زاینی بگاته خۆڵی دووهه‌م.
ئه‌ردۆغان 22 ساڵ پێش شاره‌داری ئستانبوڵ بوو و به ئاشكرا له بۆنه‌کانی ئاینی دا به‌شداری ده‌کرد.
چوار ساڵ دواتر، وه‌ک سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌سه‌ندن له هه‌ڵبژاردانه‌کان دا سه‌رکه‌وت و له ئه‌و کاتدا هێشتا لایه‌نگری ئه‌ندامه‌تی وڵاته‌که‌ی له یه‌کیه‌تی ئه‌رووپادا بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئه‌رووپای وه‌ک "هه‌نگاوێکی دیکه بۆ گه‌شه‌ساندن و نوێژه‌نکردنه‌وه، و به‌رفره‌وانکردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک" ده‌زانی.
به‌ڵام به جه‌ختکردنه سه‌ر ئیسلام و ڕێنوێنییه‌کانی وه‌ک ته‌وه‌ری سیاسی له تورکیا و سه‌رکوتی جودابیران وای کرد تووشی به‌رهه‌ڵستی بێت.
سێ ساڵ پێش، کودتای له‌شکری له تورکیا توشی شکست بوو و ئه‌ردۆغان ئیدعای کرد که فه‌تحوڵا گوله‌ن، مه‌لایه‌کی راکردووی خه‌ڵکی تورکیا که ئیستا له ئه‌مه‌ریکا ده‌ژیت، له ئه‌و کودتایه دا ده‌ستی هه‌بوو.
ئه‌ردۆغان له ئه‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئێمه خوازیاری ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ئه‌و تێرۆرسته‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا بیانوو دێنێته‌وه و ئه‌و کاره ناکات."
تا پێش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا حه‌وت ساڵ پێش، تورکیا و سوریا به بوونی زیاتر له هه‌شت سه‌د کیلومتری سنووری هاوبه‌ش په‌یوه‌ندی باشیان هه‌بوو.
به‌ڵام ته‌شه‌نا کردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا و ئاواره‌بوونی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌سی سوریایی و په‌ڕیوه‌بوونیان بۆ تورکیا په‌یوه‌ندی ئه‌و دوڵاته‌ی به‌ره‌و گرژی برد.
له نێوه‌ندی خاکه لێوه‌ی ئه‌م ساڵ، هێزه‌کانی له‌شکری تورکیا شان به شان ملیتانه‌کانی له‌شکری ئازادی سوریا، شاری عه‌فرینییان له سوریا گرت که یه‌کینه‌کانی پاراستی گه‌ڵ ئه‌و شاره‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد.
ئه‌و کرداره ڵه‌شکرییه که به ناوی "لقی زه‌یتون" ده‌ستی پێ‌کرد بوو، وای کرد هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستان و پشتیوانی له ئه‌ردۆغان زیاد بکات، و سه‌رۆکی تورکیاش هه‌ر ئه‌و کات جه‌ختی کرد که ئه‌و کرداره تا ڕزگارکردنی شاری مه‌نبج له باکوری سوریا درێژه‌ی ده‌بێت.