Accessibility links

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: هەڵبژاردنەکانی تورکیا دروست بوون


سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دروست بوون دوای ئەوەی ئەنجامە نافەڕمییەکان دەریدەخەن ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەعدی گوڤین لە ئەنقەرە بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەنجومەنەکە لە سەدا 99.91 دەنگی تۆمارکردووە و ئەنجامی کۆتایی لەماوەی 10 بۆ 11 ڕۆژدا ڕادەگەیەنرێت.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکەوتنی خۆی و حیزبەکەی ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا.

هەروەها سەرۆکی حیزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن موحەرەم ئینجە ڕایگەیاند کە ڕازی دەبێت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و داوای لە ئەردۆگان کرد ببێتە سەرۆکی هەمووان.

دوای جیاکردنەوە لە سەدا 99ی دەنگەکان، بەپێی ئەنجامە نافەڕییەکان ئەردۆگان لە سەدا 52 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا و حیزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنیش لە پلەی دووەمدایە و لە سەدا 31ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیشدا حیزبی داد و گەشەپێدان لە سەدا 42 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG