Accessibility links

کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئاکامی بوومه‌له‌رزه‌که‌دا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ لانی که‌م 35 که‌سن.


کارمه‌ندانی فریاگوزاری له‌ نێو خانوه‌ڕووخاوه‌کان دا ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک ڕزگاربکه‌ن، یه‌کشه‌مه‌، 26ی مانگی 1ی 2020

تیمه‌کانی فریاگوزاری له‌ تورکیا یه‌کشه‌مه‌ هه‌روا به‌رده‌وام له‌ سه‌رمادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌سانی زیاتر له‌ نیو خانووبه‌ره‌ ڕووخاوه‌کان دا ڕزگار بکه‌ن، چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌لرزه‌یه‌کی به‌ توانایی 6.8 له‌ سه‌ر پله‌ی ریشتر له‌ ئه‌و به‌شه‌ی وڵات دا که‌ کوردی تێیدا ده‌ژین.

ته‌له‌ڤزیۆنی تورکیا ژنیکی 35 سالانه‌ به‌ ناوی ئایشه‌ یڵدز، و کچه‌ دوو سالانه‌که‌ی یوسرا یان دیت که‌ له‌ نێو ماڵی ڕووخاو له‌ شاری ئێلازیگ ڕزگاریان کردن. ئه‌وان ماوه‌ی 28 کاتژمیر له‌ ژێر خانووه‌کان دا گیریان خواردبوو دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی شه‌و بوومه‌له‌رزه‌که‌ هات.

ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 1،600 که‌سی بریندار کردوه‌ به‌ڵام 45 که‌س به‌ زیندوویی له‌ ژیر خانوه‌ڕووخاوه‌کاندا ده‌ریان کێشاون، وه‌ک سه‌رۆکی تورکیا یه‌کشه‌مه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی په‌یامنێری له‌ ئیستانبووڵ دا ئاماژه‌ی پێدا.

له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر سارد دا تێمه‌کانی ته‌نگه‌تاوی زیاتر له‌ 9،500 چادریان بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ ئاماده‌کرد که‌ به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ بێ ماڵ ماونه‌وه‌ و خوارده‌مه‌نێکی زۆریشیان بۆ دابین کردوون.

ئاژانسی ڕیکخستنی کاتی کاره‌سات و ته‌نگه‌تاوی تورکیا گوتی 3،500 ئه‌ندامانی تیمه‌کانی فریاگوزاری له‌ نیو خانوه‌ڕووخاوه‌کان دا به‌ دوای خه‌ڵکدا ده‌گه‌ڕێن که‌ ڕزگاریان بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی پێدا 76 خانووبه‌ره‌ کاول بوونه‌وه‌ و زیاتر له‌ 1،000 خانووش زیانیان پێ گه‌یون. هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانیش به‌ کاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌زه‌نده‌ی زیانه‌کان بکه‌ن.

وه‌زیری ته‌ندروستی یه‌کشه‌مه‌ گوتی که‌ 140 که‌س چاره‌سه‌ری ده‌رمانیان بۆ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها به‌ندیخانه‌یه‌ک له‌ ئادیه‌مان، 110 کیلومتر دوور له‌ باشوری رۆژئاوای شوێنی بوومه‌له‌رزه‌که‌ به‌ هۆی زیان وێکه‌وتن چۆل کرا و 800 به‌ندکراوی بۆ به‌ندخانه‌کانی دیکه‌ ڕاگوێزران.

شاری ئێلازیگ که‌ 565 کیلۆمێتر له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئانکارا هه‌ڵکه‌وتوه‌، نابێته‌ یه‌که‌م جار که‌ ئه‌و رووداوه‌ی به‌ سه‌ر دێت؛ له‌ ساڵی 2010 به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک 51 که‌س مردن.

هه‌ره‌ بوومه‌له‌رزه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ له‌ 1999 ڕوویدا، کاتێک چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ شاری ئه‌و شاره‌ی باکووری رۆژئاوای وڵاتیان هه‌ژاند و له‌ ئاکام دا ده‌وری 18،000 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

XS
SM
MD
LG