تورکیا زیاتر له 8،000 کارمه‌ندی مه‌ده‌نی له به‌ر ده‌نگوی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به ڕێکخراوه‌کانی تێرۆرستی له سه‌ر کاری لابردوون، واتا ده‌بێته نویترین پاک کردنه‌وه‌ی کارمه‌ندان له ژێر ئه‌و دۆخه ته‌نگه‌تاوییه‌ی به دوای کودتای سه‌رنه‌که‌وتووی 15ی جولای به سه‌ر وڵاتیدا سه‌پاندووه.
ئه‌و ده‌رکردنه‌ی کارمه‌ندان ڕۆژی هه‌ینی له سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی حکومه‌ت گازێته ڕاگه‌یه‌ندرا. ئه‌و کارمه‌ندانه 2،687 ئه‌فسه‌ری پولیس، 1،699 کارمه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و 631 مامۆستای زانکۆیان له نێودان. ئه‌وانه تێکه‌ڵ به 100،000که‌سی تر ده‌بن که پێشتر کاره‌که‌یان هه‌ڵپه‌سێردراون یان له کارده‌رکراون.
سه‌رکوتی تورکیا له ڕێگای له سه‌ر کارلابردن و گرتنی 41،000 که‌س بۆ ئه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که پشتیوانانی مه‌لای دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ، فه‌تحولا گوله‌ن ڕیشه‌کێش بکات، ئه‌و که‌سه‌ی تاوانی له سه‌ره هه‌وڵی کودتای ڕێکخست. ئه‌و ده‌رکردنه‌ی کارمه‌ندان به‌رفره‌وان کراوه‌ته‌وه که ئه‌و که‌سانه‌ش بگرێته‌وه په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ "ڕێکخراوه‌کانی تێرۆرستی" هه‌یه له نێویان دا گۆیا په‌یوه‌ندیان به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که ڕه‌خنه‌گری حکومه‌ت بوونه هه‌ر له به‌ر ئه‌و "بانگه‌شه"یه به‌ندکراون.