Accessibility links

ڕاوێژکاری بالای سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ستبه‌سه‌رکرا


Turkey Arrest

له‌ پاره‌که‌وه‌ له‌ تورکیا زیاتر له‌ 50،000 هه‌زار که‌س گیراون و 100،000 کارمه‌ندی مه‌ده‌نی له‌ کار ده‌رکراون.

ئاژانسی فه‌رمی په‌یامنێری تورکیا ده‌ڵێت ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆک وه‌زیر له‌ به‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌ستبه‌رسه‌رکراوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ مه‌لای نیشته‌جێیئه‌مه‌ریکا، فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا لۆمه‌ی ده‌خاته‌ سه‌ر که‌ له‌ هه‌وڵی کودتای هاوینی پاره‌که‌دا ده‌ستی بووه‌.

ئاژانسی په‌یامنێری ئانادۆڵوو گوتی بیرۆل ئه‌رده‌م، که‌ له‌ ئه‌م دواییانه‌ ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری بینالی ئیلدرم بووه‌، شه‌مه‌ له‌ ئانکارا له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراون. ئه‌وان ئێستا لیپرسیه‌نه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ده‌کرێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گویا ئه‌وانئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌ی گوله‌نن، که‌ تورکیا به‌ گرووپێکی تێرۆری ده‌زانێت.

دوای 15ی جولای پاره‌که‌، تورکیا ده‌ستی به‌ سه‌رکوتی به‌ربڵاو کرد بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت له‌ هه‌وادارانی گوله‌ن پاک بکاته‌وه‌. زیاتر له‌ 50،000 هه‌زار که‌س گیراون و 100،000 کارمه‌ندی مه‌ده‌نی له‌ کار ده‌رکراون.

پێشتر ئه‌رده‌م له‌ هه‌ره‌ به‌شی باڵای دادوه‌ری و هه‌روه‌ها وه‌ک یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی داد کاری ده‌کرد.

XS
SM
MD
LG