وەزیری تەندروستی تورکیا فەهرەتین کۆچا وتی ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە 16 کەسەوە بەرزبۆتەوە بۆ 75 کەس، هەروەها ژمارەی توشبووانیش لە 1,196 کەسەوە زیایکردووە بۆ 3,629 کەس.
وتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7,286 کەس پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ کراوە، بەمەش تا ئێستا لە تورکیا پشکنین بۆ 40,000 کەس کراوە.
حکومەتی تورکیا وتی ئەگەر ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیە بەردەوام لە زیادبووندابێت ئەوا پێدەچێت حکومەت فەرمان بە هاوڵاتیان بکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە دەبێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز