Accessibility links

دادگای تورکیا: زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکردنی مافەکانیەتی


دادگای دەستووریی تورکیا ڕایگەیاند زیندانیکردنی ڕابەری پێشووی پارتی گەلانی دیموکرات سەڵاحەدین دەمیرتاش پێشێلکردنی مافەکانیەتی.

دەمیرتاش لە مانگی یانزەی ساڵی 2016 ەوە لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە دەستبەسەرکرا، ئەگەر هاتوو ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون بسەپێندرێن بەسەریدا ئەوا سزاکەی 142 ساڵ زیندانییە.

لە فەرمانی دادگای دەستووریی تورکیادا هاتووە دەڵێت دەستبەسەراگرتنی دەمیرتاش ماوەکەی خۆی تێپەڕاندووە و مافەکانی پێشێلکراوە و دەبێت لەڕووی مادییەوە قەرەبوو بکرێتەوە.

هێشتا ڕوون نیە کە ئایا ئەم فەرمانەی دادگا دەبێتە هۆی ئازادکردنی دەمیرتاش یاخود نا.

لە مانگی 9 ی ساڵی ڕابردوودا دادگای تورکیا فەرمانی کرد بە پێویستی ئازادکردنی دەمیرتاش لەگەڵ بەردەوامبوونی دادگاییکردنەکەیدا. بەڵام کاربەدەستانی تورکیا دووبارە لێکۆڵینەوەیکی تریان لەسەری کردەوە و داوایان کرد دووبارە دەستی بەسەردا بگیرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG